Описание
بەرنامەى زانستى تاقیگەى پزیشكى یەكەمین بەرنامەیە تایبەت بە فێركارى پشكنینەكانى تاقیگە كە زوَرترین زانیارى ووێنەى تێدایە لەسەر فێركارى پشكنینەكانى تاقیگە كە نزیكەى 250 پشكنین لە خوَ دەگرێت لەگەڵ وێنەى سەرجەم سڵایدەكانى پشكنینى یورین و ستووڵ . كاتى خایەنراو بوَ دروستكردنى ئەم بەرنامەیە 10 مانگ وە بەردەوام لە نوێ بوونەوەدا دەبێت ( New Update )
تایبەتمەندیەكانى ئەم بەرنامە
ئەم بەرنامەیە پێكهاتووە لە نزیكى 250 پشكنین , هەر پشكنینێكیش پێكهاتووە لە چەند بەشیكى سەرەكى ئەوانیش :-
1- پێشەكی و هەندێك زانیارى گرنگ لەسەر پشكنینەكە
2- ئەم پشكنینە بوَچى ئەنجامدەدرێت
3- ئەم پشكنینە كەى ئەنجامدەدرێت
4- نیشانەكانى بەرزى ڕێژەى پشكنینەكە
5- نیشانەكانى نزمى ڕێژەى پشكنینەكە
6- هوَكارەكانى بەرزى ئەنجامى پشكنینەكە
7- هوَكارەكانى نزمى ئەنجامى پشكنینەكە
8- شێوازى ئەنجامدانى پشكنینەكە
9- ڕێگاكانى ئەنجامدانى پشكنینەكە
10- ڕێژەى ئاساى پشكنینەكە
11- ئەو ناوانەى كە پشكنینەكەى پێ دەناسرێتەوە
پشكنینى GUE پێك دێت لە
لە پشكنینى GUE دا بەوردى باسى سەرجەم ئەوپێكهاتە و خانە و كریستاڵانە كراوە كە پەیوەندیدارە بە پشكنینى Urine وە لەگەڵ وێنەى سەرجەم سڵایدەكان و چەند زانیاریەك وەك :-
1- شێوەى كریستاڵەكان و چوَنیەتى ناسینەوەى كریستاڵەكان هوَكارى بوونى كریستاڵەكان لە ناو میزداو چوَنیەتى چارەسەریان لەگەڵ وێنەى سڵایدەكان , كریستاڵەكانیش دابەش دەبن بوَ دوو گروپ ( Normal Crystal , Abnormal Crystal )
2- لە بەشێكى تری پشكنینى GUE دا بە وردى باس لە ئەنجامدانى پشكنینە كیمیایەكان كراوە بە ڕێگەى Strip و ئەو هوَكارانەى كە دەبنە هوَى گوَڕینى ڕەنگى ستریپەكان .
3- لە بەشێكى ترى ڕەنگى میزدا بە وردى باس لە شیوە و ڕەنگى میز كراوە كە لە ڕێگەى شێوە و ڕەنگى میزەكەوە دەتوانین چەند نەخوَشیەك و هوَكارەكانى دیاری بكەین.
4- هەروەها لە پشكنینی GUE دا چەند پێكاتەیەكى تر بەدی دەكرێن وەك ( RBC , Pus , Epi Cell , Bacteria , Yeast , Sperm .... هتد ) كە تێیدا باس لە هوَكارەكانى بوونى ئەو پێكهاتانە كراوە لەگەڵ چوَنیەتى ناسینەوەیان بە وێنەى سڵایدەكانەوە.
پشكنینى GSE پێك دێت لە
1- لە پشكنینى GSE دا بە وردى باسى سەرجەم كرم و مشەخوَرو ئەمیبایانە كراوە كە دەكرێت لە ناو پشكنینى گشتى پیسایدا ( GSE ) ببینرێن .وە باس لە سوڕى ژیانیان و چوَنیەتى چارەسەر و خوَپاراستن لێیان و هوَكارى تووشبوونیان كراوە لەگەڵ چوَنیەتى ناسینەوەیان بە وێنەى سڵایدەوە.
2- هەروەها لە پشكنینی GSE دا چەند پێكهاتەیەكى تر بەدی دەكرێن وەك ( RBC , Pus , Undigested Food , Oil Drops, Bacteria , Yeast , Sperm .... هتد ) كە تێیدا باس لە هوَكارەكانى بوونى ئەو پێكهاتانە كراوە لەگەڵ چوَنیەتى ناسینەوەیان بە وێنەى سڵایدەكانەوە.
3- لە بەشێكى ترى پشكنینى GSE دا بە وردى باس لە شیوە و ڕەنگى پیساى كراوە كە لە ڕێگەى شێوە و ڕەنگى پیسایەكەوە دەتوانین چەند نەخوَشیەك و هوَكارەكانى دیاری بكەین.