Description
بەرهەمەکانی دەزگای چاپ پەخشی کانی عیرفان لە مۆبایلەکەت دابەزێنە.
دەزگای چاپ و پەخشی کانی عیرفان لە مانگی ٨ی ٢٠١٢ وە دەستی کردووە بە خزمەتی کتێبخانەی کوردی و لەو ماوەیەدا چەندین کتێبی منداڵان و لاوان پێگەیشتووانی پێشکەش کردووە ئەمەش بەرنامەیەکە بۆ زیاتر خزمەتکردنی کتێبخانەی کوردی لە بواری
کتێبی دیجیتاڵیدا، کە سەرجەم بەرهەمەکانی دەزگای چاپ پەخشی کانی عیرفانی تێدا دەدۆزرێتەوە
تایبەتمەندییەکان :
• لە ماوەی چەند چرکەیەکدا کتێب لە ئەپەکەوە دابەزێنە بۆ مۆبایلەکەت & لە هەر کاتێکدا بەشێوەی ئۆفلاین بیخوێنەرەوە.
• تایبەتمەندی دۆخی تاریک بۆ کەمتر فشاری چاو و خوێندنەوەی ئاسانتر و ئاسوودەتر.
• خوێندنەوەی کتێب بە چەندین تایبەتمەندی ناوازە وەک :
- هەڵگرتنی خۆکاری دواین پەڕەی خوێندنەوە.
- هەڵگرتن و دیاریکردنی وشە و ڕستە.
- ڕێکخستنی دۆخ و ڕەنگی پەڕەکان.
- گەڕان بە دوای وشە و ڕستە.
- ئاماژەدان و زیادکردنی تێبینی لەناو پەڕەیەکی دیاریکراو.
- لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی ناوەزەی دیکەی خوێندنەوە.
• گوێگرتن لە کتێب و بەشەکانی کتێب لەڕێگای تایبەتمەندی کتێبی دەنگی.
• هەڵگرتنی کتێبە دڵخوازەکانت.
• دیاریکردنی کتێبە تەواوکراوەکانت.